ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی کار
٤ هەلی کار لە کارساز گروپەوە لە شاری ھەولێر و سلێمانی
کارساز گروپ پێویستی بە ٤ (نوێنەری فرۆشتنە) مەندوبی_مبیعات Sales Representative هەیە لە هەردوو رەگەز بۆ سەردانی نەخۆشخانە و نۆرینگە پزیشکیەکان .
پلە: نوێنەری فرۆشتن بۆ سەردانی پزیشکانی هەولێر و سلێمانی (٢کەس لە هەولێر + ٢ کەس لە سلێمانی)
مەرجەکان:
• پێویستە دەرچوی پەیمانگە یان زانکۆ بێت ( مەرجە قوتابی نەبێت)
• ئەزموونی باش لە هونەری فرۆشتن ئەگەر کاری وەک نوێنەری فرۆش کردبێت لەگەڵ پزیشکان یان فرۆشی دەرمان یان ڕۆڵێکی هاوشێوە هەلی وەرگیرانی زیاترە .
• توانای گفتوگۆ و قەناعەت پێکردنی بەباشی هەبێت.
• رێك پۆش بێت و خاوهن ئۆتۆمبێل يان هاتووچۆى خۆى بێت
• زمانی کوردی بە ڕەوانی بزانێت ( زمانی دیکە بزانێت هەلی زیاترە).
• شارهزايى باشی لە شارە هەبێت کە کاری تێدا دەکات.
مووچە : لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت
چۆنیەتی پێشکەشکردن:
ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن پێویستە سیڤی بنێرن بۆ تەلەگرامی 07501934144
لە کاتی ناردنی سی ڤی پێویستە داواکارەکان لە نامەکەدا بنووسن ( نوێنەری فرۆش - پزیشکی - ناوی شارەکەت)
دوا وادەی پێشکەشکردن: [1-10-2024]
دۆخی هەلی کار
هەر هەلی کارێک کە لە پلاتفۆرمی کارسازی بڵاودەکرێتەوە تەنها بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە بەرواری بڵاوکردنەوەیەوە کارایە.
تێبینی: پلاتفۆرمی کارسازی پەیوەندی بەو هەلی کارانەوە نییە کە لەسەر پلاتفۆرمەکە بڵاودەکرێنەوە بۆ هەر هەلی کارێک پێویستە پەیوەندی بە کۆمپانیای تایبەتمەند بکەیت.